|
Wednesday, 06 February 2008 |
|
ڕۆژی 9ی ئەم مانگە و لە کاتێمدا تیمی بەرنامەی (زۆم ئین) کە لە شاری هەولێر و لە کەناڵی کوردستان تیڤی پێشەکەش دەکرێت، خەریکی تۆمارکردن و ئامادەکردنی بەرنامەکەیان بوون سەبارەت لاپێچی لە یاساکانی هاتووچوون و لە کاتێکدا ئوتومۆبیلێک سەرپێچی دەکات و پۆلیس دەیەوێت لاپێچینەوە لەگەلێدا بکات، |
|
Saturday, 02 February 2008 |
بۆ به‌رده‌وام بوون له‌هه‌وڵی شكاندنی ئابڵوقه‌ی ڕاگه‌یاندنی بناری قه‌ندیل باهه‌موومان كۆمه‌ك و پشتیوانی مادیی و مه‌عنه‌وی ئه‌م كۆمه‌ڵه قه‌ڵه‌م و ووشه ئازادانه بكه‌ین.بابۆیه‌كه‌مجار ده‌نگی ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌روپێشره‌وانیان له‌ململانێی سه‌رده‌میانه‌و دیموكراتیانه زاڵ بكه‌ین به‌سه‌ر ده‌نگی ده‌سه‌ڵاتدا.. |
|
|
Sunday, 03 February 2008 |
|
ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه سایتی پی ی‌و كه‌ی میدیا بڵاویكردۆته‌وه گوایه هیچ ڕۆژنامه‌نوسێك له‌بناری قه‌ندیل لێی نه‌دراوه كوردستانیوز ئه‌و هه‌واڵه به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ده‌كات له‌و ده‌ستدرێژیه‌ی كه‌ئاسایش‌و پۆلیس كردیانه سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان. دوێنێ 1.2.2008 له‌بازگه‌ی ده‌روه كۆتری نزیك به‌سه‌نگه‌سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی به‌رگری شارستانی‌و ئاسایش له‌ڕۆژنامه‌نوس سۆران عومه‌رو ڕه‌حمان غه‌ریبیانداو سۆران بۆماوه‌ی 3 كاتژمێر داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزه كرا. له‌مباره‌وه ڕه‌حمان غه‌ریب به‌كوردستانیوزی ڕاگه‌یاند " ئێمه له‌پشتی بازگه‌ی ده‌روه كۆتره‌وه 5 ڕۆژنامه‌نوس بوین ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوین، بۆیه من له‌ده‌ستیان هه‌ڵهاتم به‌ره‌و لای هاوڕێكانم كه‌له‌پێشی بازگه‌كه‌وه وه‌ستابوون، به‌ڵام ئاسایش كه‌وتنه سه‌رم‌و زۆر ئازاریان دام‌و له‌ناو ئه‌و قوڕه‌دا به‌بێ پێڵاو‌و به‌پێی په‌تی كه‌وتنه لێدانم، له‌وكاتا سۆران بۆلای من هاتبوو له‌ویشیاندا، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و كاره داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین‌و به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كه‌شیان به‌دۆكیۆمێنت له‌به‌رده‌ستدایه به‌ڤیدیۆو فۆتۆ." |
|
|
Monday, 13 August 2007 |
|
له سه‌ر ووتارێك ستران عه‌بدولاَ له پۆستی سه‌ر نوسه‌ر لابرا دوای بلاَو كردنه‌وه‌ی ووتارێك له رۆژنامه‌ی ئاسۆله ژماره (500) به‌ناوی "كێ جێگه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌گرێته‌وه، نێچیرڤان یان مه‌سرور" ستران عه‌بدوولاَ له پۆستی سه‌رنوسه‌ری لابرا ئازاد سدیق له‌جێگه‌كه‌ی دانرا . رێژین ئیبراهیم، سلێمانی:له‌سه‌ر بلاَو كردنه‌وی وتارێك له رۆژنامه‌ی ئاسۆ كه ناوی داد عه‌لی له‌سه‌ر بووه به‌ناوی"كێ جێگه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌گرێته‌وه، نێچیرڤان یان مه‌سرور" له ژماره‌ی 500 رۆژی 7ی ئابی 2007 سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ ستران عه‌بدولاَ له پۆستی سه‌ر نوسه‌ری لابرا. |
|
|
Monday, 11 February 2008 |
|
ڕۆژی 9ی ئەم مانگە و لە کاتێمدا تیمی بەرنامەی (زۆم ئین) کە لە شاری هەولێر و لە کەناڵی کوردستان تیڤی پێشەکەش دەکرێت، خەریکی تۆمارکردن و ئامادەکردنی بەرنامەکەیان بوون سەبارەت لاپێچی لە یاساکانی هاتووچوون و لە کاتێکدا ئوتومۆبیلێک سەرپێچی دەکات و پۆلیس دەیەوێت لاپێچینەوە لەگەلێدا بکات، دەستەیەک چەکداری سەر بە (بەرهەمی شیمەی هارۆنی) کە ژمارەیان لە 30کەس تێپەڕدەبوو، هێرشیان کردە سەر تیمی بەرنامەی (زۆم ئین) و پێشەکەشکەری بەرنامە و کامیرەمانێکی ئەو بەرنامەیەیان دا به‌رشه‌ق و کامێره‌که‌یان شکاند و کاسێته‌که‌ی ناو کامیراکەیان ده‌رهێنا و شکاندیان. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو په‌نجه‌ی مۆنتوری به‌رنامه‌که و ده‌ستی کامێرامانه‌که‌ش شکێنرا و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له ستافه‌که کرا. |
|
|
Saturday, 02 February 2008 |
|
CPKJ:به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان ئێمه له کۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان، هێرشی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان سه‌لام عه‌بدوڵا، سۆران عومه‌رو ڕه‌حمان غه‌ریب و هه‌موو نووسه‌ران ، به‌توندی ڕیسواده‌که‌ین و داوش ده‌که‌ین که به زو‌ترین کات هه‌موو زیانێکی فیزیکی و گیانیان بۆ بژمێردرێته‌وه و ئه‌و لایه‌نه‌ش که ئه‌و فه‌رمانه‌ی داوه بدرێته دادگا. ئێمه ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئاسایشی هه‌رێم به کارێکی ناشارستنیانه ده‌زانین و به پێشێلکردنی مافی مرۆڤی له باشووری کوردستان ده‌بینین. بۆیه ده‌نگی خۆمان به‌رزده‌که‌ینه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ک که ئه‌و کاره ڕیسوابکه‌ن تاچیتر مافی نووسین و راده‌ربڕین له کوردستان پێشێل نه‌کرێت. |
|
|
Sunday, 03 February 2008 |
|
ئه‌وه‌ی ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه ده‌سته‌ڵاتی كوردی بانگه‌وازی بۆ ده‌كات و شانازی پێوه ده‌كات ئه‌و په‌راوێزه بچووكه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ده‌سته‌ڵاتی كوردی له پاشه‌كشه‌دایه و خیانه‌ت له‌و په‌یامه ده‌كات كه زیاتر له 60 ساڵه بانگه‌وازی بۆ ده‌كات و له پێناویدا هه‌زاران هه‌زار ڕۆڵه‌ی ئه‌م ووڵاته بووته قوربانی ئه‌و په‌یامه‌ش ئازادیه. |
|
|
Saturday, 02 February 2008 |
|
به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان
ئێمه‌له‌کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان، هێرشی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان سه‌لام عه‌بدوڵا، سۆران عمر و ڕه‌حمان غه‌ریب و هه‌موو نووسه‌ران ، به‌توندی ڕیسواده‌که‌ین و داوش ده‌که‌ین که‌به زو‌ترین کات هه‌موو زیانێکی فیزیکی و گیانیان بۆ بژمێردرێته‌وه و ئه‌و لایه‌نه‌ش که‌ئه‌و فه‌رمانه‌ی داوه‌بدرێته‌دادگا. |
|
|
Saturday, 02 February 2008 |
به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به چالاكی شكاندنی گه‌مارۆی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر قه‌ندیل گروپه‌كه‌مان داوا له جه‌ماوه‌رو ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كه‌سانی ئازادیخواز، په‌رۆشی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان، له به‌دره‌و جه‌سانه‌وه تاكو شاری زاخۆ، به‌شداری شكاندنی ئابڵوقه‌ی ڕگه‌یاندنی سه‌ر قه‌ندیل بكه‌ن. بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی 25/1 گروپه‌كه‌مان بڕیاری له‌سه‌ر دا، هه‌نگاوێكی تر به‌ڕوی ئه‌و ئابڵوقه‌یدا بنێین كه‌خراوه‌ته سه‌ر نزیكه‌ی 80 گوندی بناری قه‌ندیل و ناهێڵرێ ڕۆژنامه‌نوسان ڕوی تێ بكه‌ن، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه مێژوییه‌ی به‌رامبه‌ر گوندنیشنه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌م نیشتمانه هه‌مانه به‌جێی بگه‌یه‌نین، ئه‌و پیلانه‌ش هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه كه‌له‌م قۆناغه ناسكه‌دا ڕووی له‌نه‌ته‌وه‌كه‌مان كردووه‌و سیاسیه‌كانمان به‌رامبه‌ری كه‌مته‌رخه‌من. |
|
|
Saturday, 02 February 2008 |
|
 
خه‌ڵکی ئازادییخوازی کوردستان! رۆژنامه‌نووسانی بوێر و خاوه‌نقه‌ڵه‌مانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست! وه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵێک له‌خوشک و برایانی رۆژنامه‌نووس له‌باشووری کوردستان، به‌مه‌به‌ستی شکاندی گه‌مارۆ بێبنه‌ماکه‌ی سه‌ر بناری قه‌ندیل، مه‌فره‌زه‌یه‌کیان به‌ناوی "مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م" پێکهێنا و بڕیاریان دا به نووکی قه‌ڵه‌مه‌کانیان گه‌مارۆ تێکبشکێنن و به‌ره‌و قه‌ندیل رێبکه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی "مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م" به دوایین بازگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێم، له‌لایه‌ن ئاساییش و پۆلیسه‌وه، رێ‌یان پێده‌گیرێ و دواتر، دوای ده‌ستگیرکردنی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێک، زۆر دڕندانه ده‌که‌ونه لێدانی هه‌ردوو برای رۆژنامه‌نووس سۆران عومه‌ر و ڕه‌حمان غه‌ریب و، به‌په‌له‌ده‌گه‌یه‌نرێنه نه‌خۆشخانه. |
|
|
Saturday, 02 February 2008 |
تایبه‌ت به: CPKJپاش گه‌یشتنی ڕۆژنامه‌وسان به‌بازگه‌ی ده‌ركۆترو ڕوبه‌ڕو وه‌ستان له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌وقه ئه‌مینه‌ی به‌هێزه‌كانی لێدانی خۆپیشاندان دروستیان كردبوو ئاسۆ عه‌بدوله‌تیف به‌خێرهاتنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كرد كه‌له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوساندا چونه‌ته ئه‌و جێگه‌یه بۆ شكاندنی ئابڵوقه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر قه‌ندیلن پاشان سۆران عومه‌ر تیشكی خسته‌ر سه‌ر ئامانجی ئابڵوقه‌كه‌و هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و ڕێگریه. |
|
|
Saturday, 02 February 2008 |
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ مه‌فره‌زه‌یه‌کی تری قه‌ڵه‌م گه‌یشته قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز، که سیانیان ئه‌ندامی ناوه‌ندی (چاک) ن، وه‌ک بڕیاریش بوو ئه‌مڕۆ 1/2 به‌ره‌و دوا خاڵی پشکنینی ئاسایشی هه‌رێم له ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه، هاوکات چه‌ندان ڕۆژنامه‌نوسی تر له‌م دیوی خاڵه‌که‌وه له پێشوازی ئه‌واندا بوون. |
|
|
|
<< سه‌ره‌تا < پێشتر 1 دواتر > کۆتا >>
|
| ئه‌نجام 1 - 26 له 26 |